هادی عامری لە دوژمنی پارتییەوە بۆ دۆستی بارزانی

مەحموود یاسین كوردی

رۆژنامەنووس
  17/10/2020  |    168 جار خوێندراوەتەوە

لە ١٦ی ئۆكتۆبەر هادی عامری، ئەمینداری رێكخراوی بەدر سەرپەرشتی هێزەكانی حەشدی شەعی لە هێرشی كەركووك دەكرد، لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئاڵای كوردستانی هێنایەخوارەو خستییە ناو گیرفانی، كەچی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠١٨ وەكو سەرۆكی لیستی فەتح (لیستەكەی حەشد) بووە هاوپەیمانی پارتی و بارزانی.

 تەنانەت لە دانانی (مامۆستا بەشیر حەداد) بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە تەلەفۆن بەناراستەخۆ هەڕەشەی لە (مامۆستا ئەحمەدی حاجی رەشید) كرد بوو كە پێویستە لە بەرامبەر مامۆستا بەشیر بكشێتەوە، چونكە وەعدی بە (ئەبو مەسرور)داوە كە بەبێ كێشە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بداتە پارتی!.

*وێنەكە رۆژی هێنانە خوارەوەری ئاڵای كوردستان و بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراقە!