پڕۆژەی مارشاڵ بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵاتانی ئەورپا و بەهێزكرنی پێگەی ئەمریكا لە ئەروپا

  09/07/2020  |    1292 جار خوێندراوەتەوە
پڕۆژەی مارشاڵ یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگە ئابوریانەی كە پاش كۆتایهێنانی جەنگی جیهانی دووەم لە لایەن جۆرج مارشاڵ وەزیری دەرەوی ئەمریكا و سەرۆكی یەكە سەربەزیەكانی ئەمریكا خرایە ڕوو لە ٥ حوزەیرانی ساڵی۱۹٤۷ لە میانەی وتارێكدا لە زانكۆی هارد فۆرد بۆ دووبار بونیاد نانەوەی ئابوری و پیشەسازی وڵاتانی ئەورپا كە لەجەنگە زەرر مەند بوون یان ئەو وڵاتانەشی كە لە جەنگەكەشدا دۆڕابوون و بوو بونەمایەی زیان بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا پڕۆژەكە بە گوژمەی۱۳ ملیار دۆلاری ئەمریكی خەمڵێنرا كە لەو كاتەدا گوژمەیەكی یەكجا زەبەلاح بوو دواتر ئەو پڕۆژەیە (ڕێكخراوی هاریكاری ئابوری ئەوروپی) لێدروستكرا كە ڕۆڵێكی چاڵاك و گرنگی بینی لە بوژانەوە و بونیاد نانەوە و نۆژەنكردنەوەی ئابوری و دامەزراوە پیشەسازیەكانی ئەورپا .
لە ئەنجامدا جۆرج مارشاڵ لە ساڵی ۱۹٥۱ سەبارەت بەو دەست پێشخەرییەی خەڵاتی نۆ بڵی پێبەخشرا 
هەڵبەتە دەرئەنجامەكانی جەنگی جیهانی دووەم هۆكارێك بوو بۆ داڕووخان و سستكردنی ئابوری وڵاتانی ئەورپا و بڵاو بونەوەی هەژاری و بێكاری و بە شێوەیەكی بەرفراوان ئەمەش هۆكار بوو بۆ گەشەكردنی شیوعیەت بە شێوەیەكی بەرچاو لە زۆرێك لەو وڵاتانەدا .
لەو سۆنگەیەی كە ئەمریكا خاوەنی بەهێزترین ئابوری جیهانە دەستپێشخەری كرد بۆ دووبارە بوژاندنەوەی ئابوری زۆریەك لە وڵاتانی ئەورپا  بە بێ ئەوەی خۆی هیچ زیانێكی ئابوری پێ بگات وهاوكات بووە هۆكارێك بە بەههێزكردنی پێگەی سەربازی و ئابوری لە ئەوروپا.كە تا ئێستەش ئەمریكا هەژموونی بەسەر وڵاتانی ئەوروپا ماوە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا.
 خەرجیەكانی پڕۆژەی مارشاڵ بۆ وڵاتانی ئەورپا بەم شێوەیە بوو:
زیاتر لە حەڤەدە وڵاتی ئەورپی لەم پڕۆژەیە سود مەند بوون توانیان ژێر خانێكی ئابوری پتەو بۆ خۆیان بونیاد بنێن ، كە ئەویش پێكهاتبوون لەهەر یەك لە (ئینگلتراو فرنسا و ئیتالیا و ئەڵمانیاو هۆڵندە و یونان و نەمسا و بلجیكاو دانیمارك و ئیرلەندا و ئیسلندا و یوگسلافیاو لۆكسمبۆرگ ونرویج و برتوگال و سویسرا و سویدو توركیا)لە سەرتای دەستپێكی پڕۆژەكەی مارشال لە ساڵی ۱۹٤۸ گە شەی ئابوری زۆریەك لەووڵاتانەی كە پڕۆژەكەیان پەسند كرد ئابوری وڵاتەكانیان ۱٥٪بۆ۲٥٪ بەرزبووە.
هاوكاتیش هەندێك لە وڵاتانی ئەورپای ڕۆژ هەڵات كە فەلسەفەی حكومڕانیان كۆمۆنیزم بوون ئەو پڕۆژەیان ڕەتكردەوە .
هەڵبەتە هاری تورمان سەۆكی ئەوسای ئەمریكا بۆ پشتگیری كردن لە پڕۆژەكەی مارشاڵ لە ۳/ئبریل/۱۹٤۸گوژمەی ٥ملیار دۆلاری وەك هاوكاری پێشكەش بەوڵاتانی بەشدار كرد هاوكات نەتەوە یەكگرتوەكانیش ۱۷ملیار دۆلاری هاوكاری پێشكەش بەو وڵاتانە كرد كە ئەندام بوون لە ڕێكخراوی هاریكاری ئابوری وڵاتانی ئەوروپی .كە ئەمەش بووە هۆی گەشەكردن سەرلەنوێ بۆدنیاد نانەوەی ئابوری وڵاتانی ئەورپا و بە شێوەیەكی بەرچاو خێرا .
دەرئەنجامە گرنگەكانی پڕۆژەكەی مارشاڵ:
۱ـبەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری هیچی كەمتر نیە لە سەركەوتن لە جەنگەكاندا .
۲ـئەو وڵاتانەی كە پێشبڕكێ دەست بەسەراگرتنی ئابوری جیهان دەكەن بەرپرسیاری زیاتریان ئەكەوێتە سەر شان سەبارەت بەو پرسەی كە ناوی بەرژەوەندی گشتیە وەك (ئاسایشی نیشتمانی و دارایی و نەختینەیی و پارستنی ئاسایشی بازرگانی نێودەوڵەتی )بەپێ یاسا نێودەوڵتیەكان.
۳ـگرنگی و هەستپێكردن بە دورخستنەوەی ئابوری سیاسی و دەرئەنجامەكانی و هێنانەكایەی هاوسەنگی لە چوارچێوەی پرۆژەكەی مارشاڵ كە لە بنەڕەتدا پڕۆژەكە ڕەهەندێكی سیاسی شاراوەی هەبوو بۆ كەمكردندوەی دەستەڵاتی شیوعی و بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتانی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا.
٤ـگرنگیدان بە دروستكردنی زیاتری ڕێكخراوە خێرخوازیەكان لەو كاتەدا بە ئامانجی باشكردنی لایەنی ئابوری سیاسی و كۆمەڵایەتی ،لەگەڵ باشبونی بارودۆخی دارایی ئەم كۆمەڵەو ڕێكخراوانە دەبن بە گرنتی و پێشخستنی بەرهەم و پشتگیری لایەنی ئابوری لە ئایندەدا.شایەنی وەبیر هێنانەوەیە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا چەندین ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمی دامەزرا تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن وەك ڕێكخراوی هاریكاری ئابوری كە بارەگاكەی لە باریسە وڕێكخراوی هاریكاری ئابوری ئەورپی .
٥ـلە پڕۆژەكەدا مارشاڵ جەخت دەكاتەوە كە بەردەوام بوونی هاوكاریە داریەكان دەبێتە هكاری لە ناو بردنی و هەژاری و بێكاری و نا ئارامی سیاسی و ئەم پرۆژەیە دژی هیچ نەتەوە و گەلێك نیە .
هاوكات بۆچونێكی ترسەبارەت بە پڕۆژەكەی مارشاڵ هەیە تەنها یەو پڕۆژەیە نەبووە هۆكاری بۆ پێشخستنی ئابوری ئەورپا بەڵكو ئەو توانا مرۆویی و ئەنجامی جەنگەكە هۆكارێك بوون كە سود وەرگرن لە هەڵەكانیان و جارێكی تر وڵاتەكانیان لە جەنگ و ماڵ وێرانی ڕزگار بكەن و بەرەو ئابوریەكی بەهێز هەنگاو بنێن.
هەڵبەتە ئەمەش هۆكارێك بوو وڵاتانی ئەورپا بە كارئاسانی كردن بۆپڕۆژەكانی بازرگانی و پیشەسازی و چاكسازی لەگومرگ و گرنگی دان بە بازرگانی نێودەوڵەتی و سەرجەم بوارەكانی تر بیریان لەوە كردەوە لە جیاتی ڕێكخراوی هاریكاری ئەورپی یەكێتی ئەورپا دابمەزرێنن كە تا ئێسەش كاریگەری یەكێتی ئەورپا هەنگاوی گەورەی ماوە بیهاوێژێت سەبارەت بە كۆنترۆڵ كردنی ئابوری جیهان .
زیاتر