کازمی کــام ڕێگا ھــەڵدەبژێـرێت

هێرش عەبدولرەحمان

نووسەر و لێکۆڵەر
  22/08/2020  |    465 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا کازمی سەردانی واشنتنی کرد عێراق ڕووبەڕووی چەندین تەحەدای ئەمنی، سیاسی، مرۆیی، کۆمەڵایەتی و ئابوری بۆتەوە، بۆ دەرچون لەوانە پێویستی بە ھاوکاری ئەمریکایە، ئێران جگە لە کێشەو بردنی سامانەکانی لە ھیچ ڕویکەوە ناتوانێت ھاوکاری عیراق بێت، لە نیوان ژیان و مردنێک بە دەست ئیرانەوە عیراقیەکان کامیان ھەڵدەبژێرن، واز لە بۆچونە دەھێنن کە بە ھۆبەی مەزھەبەوە لە دوای سەدامەوە گیرۆدەی بون ؟

ترامپ ھاتنی کازمی بۆ مەبەستی ھەڵبژاردنەکان بەکار ھێنا ئەوەی وت کە ویستی قسەکانی ھیچی تازەی تیدا نەبوو، کەمتر سەرنجی لەسەر کازمی بوو بەڵام بەدەر لە ترامپ بریار بە دەستانی واشنتن پلانیان ھەیە ئەم جارە دەستی عیراق بگرن و ئاڵۆزیەکانی بۆ چاک بکەن.

ئەرکی ھاتنی کازمی لە ئەستوێ وەزارەتی دەرەوەیە ئەو بایەخدانە بە کازمی ئەوان ڕێکیان خستبوو بە ڕێنمایی مایک پێنس و پۆمپۆیۆ.

کازمی خۆی پێشبینی ئەوەی نەکردوە بەم شێوەیە پێشوازی بکرێت ئەو پێشوازیە پەیامی پۆمپیۆویە بۆ کازمی پی وت ئێمە ھەنگاوی گەورەمان لە تۆ دەوێت برۆ جێبەجێیان بکە بە پشتگیری ئێمە دوای پەیامی واشنتنی پییە بۆ سەرکردە شعیەکان و میلشاکان .

کۆمەلی ریکەوتن درێژ خایەن بە بەھای ٨ ملیار دۆلار لە بواری وەزو بانکیدا واژۆ کران ترامپ نازانیت ئەو کۆمەڵە ریکەوتنە چی تیدایەو لاشی گرنگ نیە بەلام ژمارەکەی بە دل نیە چاوەری گریبەستی ٥٠ ملیاری بوو.

ئەمریکا ھاوکار دەبێت لە بەرەوپێشچوونی خێرای ئابووری، سیاسی و ئەمنی بەڵێنی دوو لقی گەورەی GMC و چۆفرلێت داوە عیراقیش چەند فرۆکەیەکی تازەی بۆینگ لە ئایندەدا دەکڕێت.

ئەمریکیەکان درکیان بەوە کردوە کازمی بچوکترین ئازایەتی نەبوو باسی میلیشیاکان بکات، کاتێک چاوی بە ترامپو کاربەدەستانی ئەمریکی کەوتوە بەردەوام چەختی لەسەر دەستوری عێراقی کردۆتەوە کە ئەوان، ڕێگە نادەن عێراق کەناڵێک بێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، تێبینیان ھەبووە کازمی ترسی ھەیە لە ھەنگاوی گەورە، ئەیەوێت بە دەستی ئاوریشمی گۆرانکاری بکات ئەو سیاسەتە نەرمە خواستی ئەمریکیەکان نیە.

ئەمریکیەکان دەڵێن هەموو سیاسەتمەدارێک کە بایەخ بە بەرژەوەندی وڵاتەکەی بدات دەتوانێت هەنگاوی ڕاست بنێت ، بەڵام ئەوەی گرنگی بە وێنەگرتن و فیلم و چاوپێکەوتن بدات وەک کازمی ناتوانێت بڕیاری دروست بدات. ئەمریکا ئەکتەری سیاسی سینەمایی ناوێت بریاردەری دەویت کە داواکاریەکانی بۆ جێبەجێ بکات لە دوای گەڕانەوەی ئەنجامی لە کازمی دەوێت، ئەگەر نەیتوانی ئەمریکا ڕۆڵی خۆی دەگێرێتو کۆتایی بە ڕۆڵی چەتە میلیشیاکان دێنێت.

زیاتر