ئادەی کەسێکتان خۆی کاندید بکات بۆ شوێنی بەشیر کوریەش

کاوە عیدۆ خەتاری

بەڕێوەبەری ماڵی جڤینی منداڵانی بێ دایک و باوک
  11/10/2020  |    1772 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کاتەی خوا لێی خۆشبوو میر تەحسین بەگ کۆچی دوایی کرد زۆرێک خۆیان کاندیدکرد بۆ وەرگرتنەوەی کورسی میری ئیزدیەکان.

بە هەمان شێوە دوای مردنی باباشێخ باوکی ڕۆحی ئیزدیەکان دوبارە لێرە و لەوێ گوێمان لەوەدەبێت کە زۆرێک خۆیان کاندید کردووە بۆ بەڕێوەبردن یاخود پڕکردنەوەی شوێنەکەی .

هەموومان دەزانین چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێز بەشیر کوریە لە ڕوداوێکی دلتەزیندا کوژرا، بەشیر کوریە ئەو کەس بوو کە خاونی ڕێکراوی جڤین و مالی جڤینی تایبەت بە منداڵانی بێ دایک و باوک بووە کە تێیدا زیاتر لە ٣٣٠ منداڵی ڕزگاربووی دەستی داعش و بێ دایک و باوک هەن کە بە هاوکاری تەواوی خوالێخۆشبوو بەڕێوەدەبرا، کە لە ئیستادا لەهەمووکاتێک زیاتر پێویستییان بە بەشیر کوریەیەکی ڕاستەقینە هەیە.

لێرەدا پڕسیاری ئەوە دەکەین ئایا کەسێک هەیە ئەو جورئەتەی هەبێت خۆی کاندید بکات بۆ ئەوەی شوێنی بەشیر کوریە بگرێت و لەم منداڵانە خاوەن دەرکەوێت ؟؟


زیاتر