حەج لەسەردەمی کۆرۆنادا

بەشداریكردنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ تەنها بۆ هاوڵاتیانی سعودیە و ئەو بیانیانە بووە كە لەناوخۆیی ئەو وڵاتە جێنشینن، بەڵام بە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنە تەندروستییە پێویستەكان، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە گیراوەتە بەر .

بە گوێرەی سەرژمێرییەكانی وەزارەتی حەجی سعودیە، 10 هەزار كەس لەناوخۆیی سعودیە بەشداری فەریزەی حەجی ئەمساڵیان كردووە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی بەشداربوون.