خاوەنی پسولە یەک ملیاریەکەی ئاو لە ناحیەی کەڵەکچی لە ڕێی تۆڕی هەواڵی ژیانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پسولەیەکی ئاوی ماڵان بڵاوبووەوە کە بڕی یەک ملیار  و 973 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییەک بەناوی عیسا خەلیل محەمەد، هاتووەتەوە، ئەو هاوڵاتییە کە دانیشتوی ناحیەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخانە، بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، کاتێک پسولەکەی بینیوە، سەری سوڕماوە و بەخێرایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کردووە لەناوچەکە  .
ئاشکراشیکرد، دوای چەند کاتژمیرێک لە لێکۆلینەوە و بەدواداچوون پێیانڕاگەیاندووە کە هەڵەی چاپ بووە و کێشەکە لە نوسینی پسولەکەدا بووە.
 
عیسا خەلیل ڕاشیگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەوە لەبری ئەو بڕە پارەیە کە یەک ملیار و 973 ملیۆن دینار بووە، تەنها پێنج هەزار دیناری لێوەرگیراوە.