بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاح کوێخا سەرپەشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ئیدارەی گەرمیان  هەواڵەکەی پشتڕاستکردوە و بەپێی زانیارییەکان لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
 
سەڵاح کوێخا دوو رۆژ دوای دەستبەردابوونی لە پۆستەکەی توشی کۆرۆنا بووە و پاش تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی سلێمانی کرا، دوێنیش هەواڵی گیان لەدەستدانی سەڵاح کوێخا بڵاوکرایەوە بەڵام دواتر هەواڵەکە رەتکرایەوە.
سەڵاح کوێخا بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو و لەمانگی ڕابردوو تەمەنی گەیشتە خانەنشینی و وازی لە پۆستەکەی هێنا و لەبری ئەو جەلال نوری قایمقامی کفری بەوەکالەت لە شوێنەکەی دەستبەکاربوو.