ئەمڕۆ پێنجشەممە٣٠ی تشرینی دووەم، لەدوای ١٧ ساڵ، هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
ژیان:
دوای ١٧ ساڵ، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن دەکەن و ئەنجوومەن و سەرۆک و جێگری نوێ هەڵدەبژێردرێن.
لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە و تا کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارەی بەردەوام دەبێت و هەمو ئەندامێکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی مافی دەنگدانی هەیە، بەومەرجەی پێناسەکەی نوێکرابێتەوە.
لە هەڵبژاردنەکەدا، ١٣ ئەندامی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، ١٣ ئەندام لە سلێمانی، ١١ ئەندام لە دهۆک و نۆ ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.