وەزارەتی دارایی: هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێمان بۆ خەرجکردنی موچەو شایستەی دارایی مامۆستایان دەرنەکردووە

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێمان بۆ خەرجکردن یان نەکردنی موچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەکردووە.

ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە٣٠ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،" لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن".

ڕوونیکردەوە،" بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە، هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە".


ڕیکلام