وەزارەتی پێشمەرگە، پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ی پیادە ئاگادار دەکاتەوە

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ی هاوبەش دەکات لەکاتی دیاریکراو پەیوەندی بە جێگاکانیانەوە بکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ناویان لە لیوای ٢٠ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە ئاگاداردەکەینەوە کە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپاتبکەنەوە.

دەشڵێت، پێویستە تەواوی ئەو کەسانەی ناویان هاتووە تا رۆژی شەممە ٢ی کانونی یەکەم (٢-١٢-٢٠٢٣) پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن کە پێیان ڕاگەیەنراوە و هەر کەسێکیش لەوکاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت.


ڕیکلام