دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
ژیان:
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٨٩ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.