بانکی ناوەندی عێراق: ڕێژەی هەڵاوسان جێگیرکراوە

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراقی ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و هەڵاوسان لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی ئاماژەیە بۆ سەرکەوتوویی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی.

ژیان:

نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهۆی سەرکەوتنی سیاسەتی دروستی بانکی ناوەندی توانراوە هەڵئاوسان کۆنتڕۆڵبکرێت لە کاتێکدا لە مانگی ئابی( ٨ ) ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی هەڵئاوسان ٪٤.٤ بووە، بەڵام لە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٣ رێژەکە بۆ ٪٣.٧ دابەزیوە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ وەکو ئێران کە رێژەی هەڵئاوسان تێیدا ٪٤٦ ەو لە تورکیاش ٪٥٧.

دەشڵێت، ئەمەش سەرکەوتوویی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی لە بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و پاراستنی ڕێژەی هەڵاوسان لە سنورێکی پەسەندکراودا نیشاندەدات.


ڕیکلام