موسەننا ئەمین: سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراقمان كرد و سوپاسمان كرد

  2024-04-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی سێ مووچە فەوتاوەکەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتەڕوو و دواین هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت، "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندین کە بەغدا مووچەی مانگی (١٠،١١،١٢)ی مووچەخۆرانی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم لەبری مووچەی مانگەکانی (٧،٨،٩) دابەشیکردووە".

کەمێک پێش ئێستا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی عێراق: رایەگەیاند: سەردانی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیمان کرد و پێی ڕاگەیاندین لە بابەتی یەکلایی کردنەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵیی عێراقدا نییە.

هاوکات سەبارەت بە سێ مووچەکە، دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکرد،  تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندین کە بەغدا مووچەی مانگی (١٠،١١،١٢)ی مووچەخۆرانی ناردووە، بەڵام حکومەتی ھەرێم لەبری مووچەی مانگەکانی (٧،٨،٩) دابەشیکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرۆکی دادگاکە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕوونە، کە دەبێت مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت، کە ناوی چواری، پلەی وەزیفی، بڕی مووچەکەی لە بانکێکی عێراق جێگیرکرابێت، دواتر خۆی دەتوانێت بە هەر شێوەک بێت وەریبگرێت.

باسی لەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە، داوایکردووە کە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە زانیاری مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکەن.

موسەنا ئەمین وتیشی، بە جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقم وت، ئەگەر تاوانی گەورە نەکەیت بە کەوش و کڵاشەوە دەچیتە بەھەشت، بەھۆی چارەسەری موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم

 

 


ڕیکلام