کچێکی تەمەن 18 ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

  2024-04-29  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، كچێكی تەمەن 18 ساڵان بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەمە کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە گەڕەکی کەلاری کۆن بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزوی کارەبا برینداربوو.

ئاماژەبەوەشکراوە، کچەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نێردرا بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیاندنی بە سلێمانی گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆكاری رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە.

 

 

 

 
 


ڕیکلام