بڕیاره سبه‌ی شاندێكی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
فازل نه‌بی، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممە شاندێكی بانكی TBI له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
وتیشی، "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی TBI پێیوتم كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فشاری كردووه ته‌وتینكردنی مووچه ته‌واو بكه‌ین. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی TBI وتی، سوودانی رایگه‌یاندووه نایانه‌وێت مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "تائێستا عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من نه‌داوه".
روونیشیكرده‌وه،"ته‌وتینكردنی مووچه له رێگه‌ی بانكی TBIیه‌وه ئاسانتره و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی TBI پێیوتم، ئه‌گه‌ر پێویست بكات 500 فه‌رمانبه‌ر ده‌نێرمه كوردستان بۆ ئه‌و بابه‌ته".