درێژترین زەڕافە ناوی چووە كتێبی گینسەوە

  2020-08-01  | 
"فۆریست" وەک درێژترین زەڕافە لەلایەن گینسەوە دیاریکرا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنسكلۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان ڕایگەیاند، دریّژترین ئاژەڵی زەرافە چووەتە ناو تۆمارەكانییەوە بۆ ژمارە پێوانەییەكان .

گینس لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، ئەو زەڕافەیە ناوی "فۆریست"ە و تەمەنی 12 ساڵە، لە باخچەی ئاژەڵانی كویزلاندە لە وڵاتی ئوسترالیا .

فۆریست توانی بچێتە ناو تۆماری ژمارە پێوانەییەكانی کتێبی گینسەوە، كە درێژییەكەی گەیشتووەتە پێنج مەتر و 7 سانتیمەتر .

پێشتر ئەو زەڕافەیە لە ساڵی 2007 لە باخچەی ئاژەڵانی ئۆكلاند لە وڵاتی نیوزلەندە لەدایك بووە و دواتر لە تەمەنی دووساڵیەوە گوێزراوەتەوە بۆ ئوسترالیا .

بۆ زانینی درێژی زەرافەكە بەشێوەیەكی راست، فەرمانبەرانی باخچەكە عەمودێكی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی فۆریست جێگیر كردووە .

پرۆسەكەش چەند مانگێكی خایاندووە، تاوەكوو گینس توانیویەتی وەك پێویست وێنە و فیدیۆ تۆمار بكات بۆ هەڵسەنگاندن، هەندێك جار گینس بۆ دیاریكردنی دریژی زەرافەكە لەسەر عەموودەكەوە خواردنی داوە پێی .



ڕیکلام