حەوت شوێنی گۆشت فرۆشتن داخران

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێكارەكانی خۆپارێزی و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانەوە حەوت شوێنی گۆشت فرۆشتن لە پارێزگای دهۆك داخران.

یوسف محەمەد حەسەن، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە سنوری چالاكیەكانیان حەوت شوێنی گۆشت فرۆشتنیان داخستووە. 

ئەوەی روونكردەوە هۆكاری داخستنی ئەو شوێنانە پابەندنەبوونیان بووە بەرێنمایەەكانی تەندروستیەوە و دەشڵێت: نابێت بەهیچ شێوەیەك قوربانی بكرێت ئەگەر لە سەربڕخانەكان نەبێت و ئەو دوكانانەی داخراون لە سەربرخانەكان ئاژەڵەكانیان سەرنەبڕیوە. 


ڕیکلام