ئۆتۆمبێلێك لە ناحیەی زاویتە كرایە ئامانجی فرۆكەکانی توركیا

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
كەمیك پێش ئێستا فرۆكەكانی توركیا كۆمەڵگای باگێرەی سەر بە ناحیەی زاویتەیان لە دهۆك بوردوومانكرد، ئامانجی فرۆكەكانیش ئۆتۆمبێلێك بووە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو ناحیەیە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، لە بۆردومانەكە دا ئۆتۆمبێلێك كراوەتا ئامانج كە گومان دەكرێت ئۆتۆمبێلی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بووبێت .

شاهید حاڵێك  بۆ ژیان-ی گێڕایەوە سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلەكە پێش بۆردومانەكە بە چەند چركەیەك لە ئۆتۆمبێلەكە هاتنەخوارەوە و دووركەوتنەوە بەڵام ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوەتی لەناوبراوە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا لە 15ی مانگی حوزەیراندا هێرشێكی ئاشمانی بە ناوی چەنگی هەڵۆ راگەیاند و دوو رۆژ دواتریش ئۆپراسیۆنێكی دیكەی بە ناوی چنگی پڵنگ راگەیاند كە تا ئێسٍتا ئۆپراسیۆنەكانی توركیا سەركەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە هەردوو لایەنی شەڕەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە بەرامبەرەكەیان زیانی زۆری بەركەوتووە.  


ڕیکلام