شەشەمین ساڵیادى جینۆسایدی ئێزدیەکانی شنگال ناکرێتەوە

  2020-08-02  | 
وێنەى جەعفەر سمۆ بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدیەکان لە دهۆک
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەری کاروباری ئیزدیەکان لە دهۆک رایگەیاند، بەهۆى کۆرۆناوە لەمساڵدا مەراسیمى جینۆسایدى ئێزدیەکانى شنگال بە فەرمى بەرێوە ناچێت.

جەعفەر سمۆ بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدیەکان لە دهۆک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و رینماییەکانى حکومەت بریاریانداوە، ئەمساڵ مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدیەکانی شەنگال  نەکەنەوە .

وتیشى، پێدەچێت لە کەمی ئاوارە ئێزدیەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک هەندێک چالاکی و گردبوونەوە لەلایەن خەڵک و کەسوکاری قوربانیانەوە بکرێنەوە، بەڵام بەشێوەیەکى فەرمى لەسەر ئاستى حکومەت هیچ جۆرە چالاکى و مەراسیمێک ئەنجامنادرێت.

لەساڵی ٢٠١٤ وە لە ئەنجامی هێرشی جەکدارانی داعشە بۆ سەر قەزای شنگال زیاتر لە شەش هەزار کەس لەلایەن ئەو ریکخراوەوە ڕفێندران، بەدەیان هاوڵاتى ئێزدیەکانیش کوژران و بەهەزارانى دیکەش ئاوارەبوون، دواى ئەوەى سبەینێ شەش ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێدەپەرێت  هێشتا زۆربەی هەرە زۆری ئێزدیەکانی شنگال لەناو کەمپەکان دا دەژین.



ڕیکلام