بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، نەخۆشخانەیەکی دیکە لە شاری هەولێر تەرخانکرا بە تووشبووانی کۆرۆنا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەورووبەری دەکەینەوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەمڕۆ یەکشەممەوە، (٢-٨-٢٠٢٠) تایبەتکراوە بە نەخۆشانی کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بەهەریەک لە بەشەکانی (سوتان، نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بەشی شکان و بەشی جوانکاری) هەیە، پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی ئێمیرجنسی بکەن لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری بەرامبەر وەزارەتی پلان دانان.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر داواشی لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد، پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن.