ئەمڕۆ تورکیا حەوت جار گوندێکی زاخۆی بۆردومانکرد

  2020-08-02  | 
دهۆک
بۆردومانکردنی سنورەکانی زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
ئەمڕۆ سوپای تورکیا حەوت جار گوندی بانکێی سەر بە ناحیەی باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومانکرد.

رەمەزان سندی لە گوندی بانکێ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی راگەیاند، کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی٨ی٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی گوندی بانکێ لە ناحیەی باتیفا و تاوەکو ئەمشەو حەوت جار گوندەکە بۆردومانکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەند بەبۆنەی پشووی جەژنی قوربانەوە، گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردبوو، بەڵام لە ترسی بۆردومانەکان گەشتیاران ناوچەکەیان جێهێشت.

بەردەوامی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پەکەکە، لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرچاوەیەک بەتۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی بیانی سەردانی قەندیلی کردووە.



ڕیکلام