پەرلەمانتارێک: رۆژێک دێت رێککەوتننە ژێربەژێرەکانى فرۆشتنی شنگال ئاشکرابێت

  2020-08-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەو رۆژە هەردێ کە سەرجەم رێککەوتنە ژێربەژێرەکان و ورەکارییەکانی ئەو کارەساتی فرۆشتنی شەنگالە رۆشنایی ببینن و ئاشکراببن و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی ئەو تاوانە بڕۆنە بەردەم عەدالەت.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، لە هەژمارى تایبەتى خۆى بڵاویکردووتەوە، لە ۳ی ئابدا بە داعش و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان، لە هەموو ئەو خیانەت و کارەساتانە گەورەترە کە حزبە کوردییەکان بە گشتیی و پارتیی بە تایبەتی بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە.

دەشڵێت، ئەو رۆژە هەردێ کە هەموو رێککەوتنە ژێربەژێرەکان و ورەکارییەکانی ئەو کارەساتی فرۆشتنی شنگالە رۆشنایی ببینن و ئاشکراببن و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی ئەو تاوانە بڕۆنە بەردەم عەدالەت .

ئاماژەى بەوەشکردووە، ساڵی ۲٠۱۷ بە فەرمیی و بە واژۆی پێویستەوە (وەک لە وینەکاندا دیارە) بەهەمان شێوەی کەوتنی موصڵ داوای لیژنەی تایبەتیان کرد، بە لێکولینەوە لە کەوتنی شنگال بە داخەوە هەوڵەکە بە دەستێکی دیاریکراو پەککخرا لە کاتێکدا لەناو پەرلەمانتارەکان و شەقامدا پشتیوانییەکی گەورەی لێکرا .

ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردووەتەوە، هێشتا سورن لەسەرئەوەی کە دەبێ دەزگا فەرمییەکانی عێراق لە سەروی هەمویانەوە حکومەت و پەرلەمان لیژنەی لێکولێنەوەی فراوان و تایبەت لەسەر ئەو کارەساتە دروستبکەن و ناکرێ ئەو تاوانە گەورەیە ئەو فرۆشتن و پاشەکشەیە بێ هیچ سزایەک بۆ ئەبەد تێپەڕبێ .






ڕیکلام