کازمی پێشوازی لەو مێردمنداڵە کرد کە سوکایەتی پێکرا

  2020-08-03  | 
وێنەى کازمى و مێردمنداڵەکە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق، پێشوازی لەو مێردمنداڵە کرد کە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی پێکرا.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ پێشوازى لەو نەوجەوانە کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڤیدیۆکەى بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت لەلایەن هێزێکى ئەمنى بەغداوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجەى جەستەیی و دەروونى زۆر دەدرێت و سوکاتى پێدەکرێت .

میدیا عێراقییەکانیش بڵاویان کردەوە، مستەفا کازمى وەک فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى داواى لێبوردنى لەناوبراو کردووە.



ڕیکلام