وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆ چەند بڕیارێکی دەرکرد

  2020-08-03  | 
قەڵای هەولێر لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا
ئەرشیڤ
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێكاره‌ نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چەند بڕیارێکی دەرکرد.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، گشت سەنتەر و نۆرینگە پزیشکییەکان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ دادەخرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنە گەشتیارییەکان و پارک و کەفتریا و چایخانەکان دادەخرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە قەدەغەکردنی گشت بۆنەکان و راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت و هاتووچۆکردن لە حاڵەتی پێویست بەپێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی دەبێت.

هەر بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕووی گەشتیاران دادەخرێت.

دەقی بەیاننامەکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەخوارەوە: