تەندروستی هەرێم بانگەوازێکی بەپەلە بۆ بەخشینی پلازما رادەگەیەنێت

  2020-08-04  | 
هەولێر
تەندروستی هەرێم بانگەوازێکی بەپەلە بۆ بەخشینی پلازما رادەگەیەنێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات، پلازمای خوێن ببەخشن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بانگەوازەکەدا دەڵێت، یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19  بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە .

راشیگەیاند، تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردووە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما .

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن .

ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم و بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر لەهەڵکشاندایە و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، ١٥ هەزار و ١٧٣ کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٥٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.




ڕیکلام