ئەمڕۆ هەینى ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر راگەیەندرا.
لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لە ڕووداوی 30ی تەمموزی 2020ی نەخۆشخانەی رزگاری رایگەیاند، هیچ نەخۆشێك كێشەی نەبوونی ئۆكسجینی نەبووە، ئەوەی ڕوویداوە بەهۆی گواستنەوەی قەنینەی زۆر لە لایەن كارمەندانی نەخۆشخانەكە بۆ ژوورەكان كەشێكی وەها لەلایەن كەس و كاری نەخۆشەكان دروست بووە كە ئۆكسجین نەماوە و ئیجرائاتیش دەكرێت بۆ رێگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە .
بە پێى راگەیەندراوێكی لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەڕووداوی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، هیچ كەسێك بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵكو ئەوەی ڕوویداوە بەهۆی گواستنەوەی قەنینەی زۆر لە لایەن كارمەندانی نەخۆشخانەكە بۆ ژوورەكان كەشێكی وەها لەلایەن كەس و كاری نەخۆشەكان دروست بووە كە ئۆكسجین نەماوە و ئەوەش وایكردوە لەم چەند كاتژمێرەدا خەڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لێژنەكە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە گەیشتە چەند كەم و كوڕیەكی كارگێری و كەمتەرخەمی دەوامی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكە و كێشەی ئەمنیەتی نەخۆشخانەكە و كەم و كوڕی لە گرێبەستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل بەدیكرد.
دەقى راگەیەندراوەکە..
ڕاگه‌یاندراوێك له‌لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕوداوی ڕۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، لێژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م/ له رۆژی ٢٠٢٠/٧/٣٠ به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابین كردنی ئۆكسجینی كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان دروست بووه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه و قهڵهباڵغیهكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه .
دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا ١٨ كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی ٧/٣٠ چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ووورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته ندروستیان به ھۆی توندی نه خۆشیهكهیان ناجێگیربووه .
سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادیكردوه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستی له گه‌ڵ كۆمپانیا كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له‌ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه .
چواره‌م/ لێژنه‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌م و كوریه‌كی كارگێری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه و كه‌م و كوری له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێكاری به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر .
پێنجه‌م/ له كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دروست بووه .
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی
ڕوداوی ڕۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر
٢٠٢٠/٨/٧