مێردمنداڵێك لە گوندێكی زاخۆ لە ئاودا خنكا

  2020-08-10  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 16 ساڵان رووبارێكدا لە سنوری زاخۆ خنكا و هاڵاوتیان تەرمەكەیان لە ئاوەكە دەرهێنایەوە.

رووداوەكە لە گوندی دووكەر لە سنوری قەزای زاخۆ روویدا و بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تیمەكانمان لە رووداوەكە ئاگاداركراون، بەڵام پێش ئەوەی تیمەكان بگەنە شوێنی خنكانی ئەو گەنجە لەلایەن هاوڵاتیانەوە تەرمەكەی لە ئاوەكەدا دەرهێندراوەتەوە. 

ئەو روونیكردەوە تەرمی ئەو مێردمنداڵە رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ كراوە، ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تەرمی ئەو مێرد منداڵە بە نەخۆشخانەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی قەزاكە كراوە. 

ئەوەشی وت تەرمی ئەو مێردمنداڵە رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و خۆی دانیشتووی ناحیەی مانگێشە بەوەش كۆی ئەو كەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە قەزای زاخۆ خنكاون پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە تەرمی دوو كەسیش تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە. 


ڕیکلام