بەرگری شارستانی کەرکوک هاوڵاتییەکیان لەمردن ڕزگار کرد

  2020-08-10  | 
کاتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ یەکێک لە هاوڵاتییەکان
فۆتۆ: بەرگری شارستانی کەرکوک
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوک لەناحیەی تازەی سەر بەپارێزگاکە دوو هاوڵاتی لەمردن ڕزگار دەکەن پاش کەوتنی سەقفی ماڵەکەیان بەسەریاندا، بەڵام لە نەخۆشخانە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە،

قەیس عەبدوڕەزاق وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی شارستانی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، تیمەکانیان لەگەڕەکی زەیتونیەی ناحیەی تازە لەباشوری شاری کەرکوک، پاش هەوڵێکی زۆر دوو هاوڵاتیان لەژێر پاشماوەی سەقفێکی داڕووخاودا هێناوەتە درەوە کە ماوەیەکی کەمە بونیادنراوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان بەسود وەرگرتن لەچەند ئامێری بڕین وجیاکەرەوە، توانیویانە لەنێوان شیش و سەقفە کۆنکریتیە ڕوخاوەکەدا دوو هاوڵاتی دەربهێنن کە بەسەختی برینداربوون.

ئەو دوو هاوڵاتییە دوای دەرهێنانەوەیان ڕاستەوخۆ فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کراوە، دواتر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە،بەڵام یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەئێستاشدا لایەنی پەوەندیدار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردووەتەوە سەبارەت بە هۆکاری  ڕوخانی سەقفی خانووەکە.



ڕیکلام