بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە بەرزیدا ماوەتەوە

  2020-08-11  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیخاندا جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كرد و هەریەكە لە نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی نرخەكەیان بەرزتربوویەوە.


بەگوێرەی نرخی نەوت بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ هەر یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 16سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەراورد بە دوێنێ بەهای هەر بەرمیلێك 28سەنت بەرزبووەتەوە. 

بە گوێرەی نرخی بازاڕەكانی نەوت لە ئاستی جیهاندا بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی كە دوێنێ بە 41 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو ئەمڕۆ بەهاكەی بەرزبووەتەوە و بە 42 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش 40 سەنت نرخەكەی بەرزبووەتەوە. 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای نەوت دوای ئەو شكستەی كۆرۆنا روبەڕووی كردەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكیدا بەشێَوەیەكی خێرا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.


ڕیکلام