بەشێك لە دەرچووانی بەشە پزیشكیەكان لە كەركوك گردبوونەوە

  2020-08-11  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
بەشێك لە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لە پێش بینای فەرمانگەی تەندروستی كەركوك گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەكەن.

ئەو دەرچووانە بڕیاریانداوە رێگا نەدەن هیچ ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكە بچێتەدەرەوە تا ئەو كاتەی گوێ لە داواكاریەكانیان دەگیرێت. 

ئەوان ژمارەیان نزیكەی دوو هەزار كەس دەبێت ماوەی ساڵێكە دامەزراندنیان دواكەوتووە، وەك خۆیان دەڵَن ئەوەش لە كاتێكدایە كە دامەزراندنیان ناوەندی و ڕاستەوخۆیە بڕیاریان. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە هەرێمی كوردستانیش بەردەوام خوێندكارانی دەرچووی یەكەم و دووەم و سێهەمەكان داوای دامەزراندنیان دەكەن بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادە نیە گوێ لە داواكاریەكانیان بگرێت. 


ڕیکلام