عەلى حەمە ساڵح: لەسەر قاچاخچێتى خاڵە سنورەیەکان ئەمریکا هاتووەتە سەرخەت

  2020-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەنجامی دۆسیەی خاڵە سنوریەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕیارە لە ماوەی مانگێكدا دۆسیەی كۆمپانیاكان چارەسەربكرێت.

عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی لەژێر ناونیشانی "ئەنجامی دۆسیەی خاڵە سنوریەكان  نوسیویەتی، دوای كاركردنیان لەسەر سەرجەم خاڵە سنوریەكان، دیاری كردنی وردەكاری گەندەڵی و قاچاخچێتی و كۆمپانیاكاری دۆسیەكە كاردانەوەی لێكەوتوەتەوە و چەند بڕیارێكیش دەركراوە .

راشیگەیاندوە، ئەمریكا لەسەر ئاستی باڵیۆزخانەی عێراق و كونسوڵگەری هەولێر ڕاپۆرتیان لەسەر دۆسیەكە ئامادەكردوەو دامەزراوەكانی خۆیانیان واشنتۆن لەم دۆسیەكە ئاگادار كردوتەوەو گفتوگۆیان لەگەڵ كردوون و بڕیارە كارو هەنگاوی جدی بنێن لەو دۆسیەداو قسە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بكەن .

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرۆكایەتی حكومەت بۆ ئەو دۆسیە هاتوەتە خەت، بە ڕاسپاردەی سەرۆكایەتی حكومەت لەگەڵ دوو وەزیری و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوینەوەو وردەكاری هەموو سەرپێچی و قاچاخی و كۆمپانیا كاریەكانیان لە ئیبراهیم خەلیل و خابورەوە تاوەكو پەروێزخان و باشماخ باسكردوە .

ئەوەشی ئاشكراكردوە، بڕیارە لە ماوەی مانگێكدا دۆسیەی كۆمپانیاكان چارەسەربكرێت، وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ ڕێگریكردن لەوقاچاخیە، وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ، چەند بڕیارێكیان دەركردوە بۆ ڕێگریكردن لە قاچاخی .

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەرۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كردوە و رایگەیاندوە، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی، پێیڕاگەیاندون، بۆ ئەو خاڵە سنوریانەی پارێزگای سلێمانی ئەوان هاوكاردەبن بۆ ڕاگرتنی قاچاخچێتی و قسەش لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتدا كراوە بۆ ڕاگرتنتی .

رونیكردوەتەوە، تاوەكو ئێستا دۆسیەی قاچاخی و گەندەڵی خاڵە سنوریەكان وەك خۆی بەردەوامە، ئەو دۆسیە جگە لەوەی یاسا شكێنیە، زیانی گەورەی لە داهاتداوە و تەندروستیهاوڵاتیانیشی خستوەتە مەترسی، ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ كۆتاییھێنان بەو بەدڕەفتاریە دەیكات، ئەگەر وەك ئێستا مایەوە و ئەم بەڵێن و بڕیارانە هیچی جێبەجێنەبوو، ه بڕیاری خۆى دەدات.


ڕیکلام