بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە، کە سەبینێ تونیڵی پێشڕەو بۆ ماوەیەک دادەخرێت.
لەڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەکات، کە ڕۆژی (شەمە ۲۰۲۰/۸/۱٥) تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی (۳ کاتژمێر) لە (۹ ی بەیانی بۆ ۱۲ ی نیوەڕۆ) دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەستی ئەو داخستنە کاتیە بۆ چاککردنی چاڵەکانی شەقامی ناو تونێلی پێشڕەو و دەرەوەی تونێلەکە و پاککردنەوەیەتی ، بەوهۆیەشەوە داوای لە شۆفێران کردووە، لەوماوەیەدا ڕێگای سەر شاخی ئەزمڕ بەکاربێنن بۆ هاتووچۆ.