هاوسەرۆكی یەكێتی: سوورین لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا

  2020-08-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی لەبارەی رێكەوتنی هەرێم بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سورین لەسەر رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەیانی ئەمڕۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سوورە لەسەر رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا. 

ئەو راشیگەیاند حزبەكەی دەیەوێت ریككەوتن بكرێت لەگەڵ بەغدا بە مەبەستی "دابینكردنی شایستە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێم". 

ئەوەش دوای ئەوە دێ تلە رۆژی 23ی حوزەیرانی2020 لە تیوتێكدا رایگەیاندبوو "ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە رێككەوتن، شەفافییەتی نەبێت لە خەرجی و داهات،  یەكێتی ناچێته ژێر باری موچه بڕین. هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمان و حكومەت و، هەڵبژاردنی پێشوەخت یەكێك دەبێ لە بژاردەكانمان"


ڕیکلام