بیۆگرافیای مرۆڤێكی بێ خێر

  2020-08-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

هۆزان اسماعیل كریم 



بچوك بووم مندالانی گەرەك سەیان شكاندم

گەورەتر بووم لەگەل دایكم چوومە بازار 

داوای پایسكیلم كرد

دایكم لەبەر ئەوەی بێ گیرفان بوو  

لێیدام و بەسەرخۆیدا شكاندمەوە 

گەورەتر بووم لە مەكتەب

مامۆستاكان لێیاندام 

دەستیان شكاندم  

گەورەتر بووم لە بازار دەستگێر بووم

پۆلیسی شارەوانی سەدان جار 

هەست سعوریان شكاندم

گەورەتر بووم لەسەر شعرێك 

قەلەمەكەیان شكاندم

بۆ 

دواین 

جار

 ئاخ 
 
بۆ  

دواین

 جار 

تۆ هاتیت و دلمت شكاند

ئیدی من بۆ ئەبەد لێی پالكەوتم و 

وازم لەخۆم هێنا 

لە ئێستادا 

بە 

سەر شكاوی 

هەست شكاوی 

دەست شكاوی

 قەلەم شكاوی  

دڵ شكاوی 

جگەرە دەكێشم و بیر لەو هەموو شكانە دەكەمەوە 



ڕیکلام