ئومێد خۆشناو: رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان پارتی و یەکێتی ئیمزاکراوە

  2020-09-15  | 
هەولێر
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلامانی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلامانی کوردستان ڕایگەیاند، رێککەوتنێکی سیاسی نوێ لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ئیمزاکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٠، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلامانی کوردستان بەرۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بەواژۆی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، رێکەوتنێکی سیاسی نوێ لەنێوان ئەو دوو حزبەدا ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوایین کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کە لە دووکان ئەنجامدرا، جەخت لە جیبەجێکردنی رێکەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و پارتی کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٦ی ئەم مانگە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری ڕێواز فایەق سەرۆک و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کوبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدیان لەو کردووەتەوە کە پابەندی رێکەوتنەکانی پێشوو دەبن و وەکو خۆیان جیبەجێیان دەکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلامانی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەو رێککەوتنە سیاسییە، رەنگدانەوەی لەسەر کاری ئەندامانی فراکیسۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە لێژنە هەمیشییەکانی پەرلەمان  دەبێت و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو فراکسیۆنە رێکدەخاتەوە.

 



ڕیکلام