ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەستگیرکران

  2020-09-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا لە هەولێر دەستگیرکراون.

دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا، لە هەولێر دەستگیرکراون.

پێشتر ئاشنا بابان، خوشكەزای دارا رەئوف، كە شەوی رابردوو لە شاری بەغدا خاڵی و هاوسەرەكەی و كچەكەی كوژران، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تا ئێستا زانیاریەكان زانیاری كۆتایی نین، لەبەر ئەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بەردەوامن .

ئەو وتیشی، خاڵم و خاڵۆژنم بە چەقۆ لە نێو حەمامی ماڵەكەدا كوژراون، كچەكەشیان خنكێندراوە، هێزە ئەمنیەكان زانیاری ناخەنەڕوو لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوەكان بەڵام پێیانوتووین چەند تۆمەتبارێك دەستگیر كراون .

ئاشنا بابان وتیشی: خاڵم چەند رۆژێك پێش ئێستا پەیوەندی كرد و داوایكرد شوێنێكی نیشتەجێبوونی بۆ دابین بكەین دیاربوو بڕیارەكەیان بەپەلە بوو،  كچەكەیان دەرمانخانەی هەبووە فرۆشتویەتی و سەرجەم موڵكو ماڵەكانی دیكەشیان خستووەتە سەر مامەڵە و پارەكانیان لە بانكیش راكێشاوەتەوە .



ڕیکلام