دانپێدانانی ئەو کەسەی خێزانە کوردەکەی بەغدای کوشت

  2020-09-16  | 
هەولێر
دانپێدانانی ئەو کەسەی خێزانە کوردەکەی بەغدای کوشت، بڵاوکرایەوە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دژە تیرۆری کوردستان دانپێدانانی ئەنجامدەری سەرەکی تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاوکردەوە.

لە دانپێدانانەکەدا ئەو کەسە دەڵێت کە ناوی مەهدی حسێن ناسرە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ و دانیشتووی گەڕەکی حەبیبییەی بەغدایە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە، کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە و بەدیاریکراویش پاسەوانی باڵیۆزخانەی روسیایە لە بەغدا.

هەر لە دانپێدانەنەکەدا ئەو تاوانبارە دەڵێت، "چوار ساڵ لەمەوبەر کەسێکم بەناوی باوکی شیلان ناسی و دواتر پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە دەستپێکرد".

وتیشی، "پێوستم بە پارە بوو و قەرزدار بووم بۆیە چوومە شوقەکەی دارا رەئوف و وتم پێویستم بەپارەیە بەڵام رەتیکردەوە ، کە وتی نیمە کێشە و تەنگەژە لە نێوانمان ڕوویدا، چەقۆیەکم پێبوو و یەکسەر بەچەقۆ هێرشمکردەسەری، کە چەقۆکەم لێدا کەوت، کاتێک شیلان هاتەژورەوە هاوار و قیژەی کرد، منیش ویستم هێمنی بکەمەوە بەڵام بێ فایدە بوو و هێرشی کردە سەرم ، منیش بە توندی لە دەموچاویم دا و کەوت، دواتر سەرینێکم خستە سەر دەمی تا گیانی دەرچوو.

لە درێژەی دانپێدانانەکەیدا ئەو تاوانبارە دەڵێت، "دوایی بیرم لە شاردنەوەی تاوانەکە کردەوە، کە چۆن خۆمی لی ڕزگار بکەم، دەستم کرد بە شۆردنی شوێنەکە و پاککردنەوەی .دواتر بەدوای پارەدا گەڕام، بڕێکم لە دراوی دۆلار دەستکەوت نازانم چەندە بوو، بەڵام نزیکەی ١٠ هەزار کەمتر زیاتر دەبوو، لەگەڵ بڕێک پارەی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پاشان پارە و مۆبایل و هەندێک کەلوپەل و چەقۆی تاوانەکەم لەگەڵ خۆم برد و بیرم کردەوە بچم بۆ کوێ، دواتر بڕیارمدا بچمە هەولێر و بە ئۆتۆمبێلێک لە بەغداوە هاتم بۆ هەولێر و چوومە یەکێک لە ئۆتێلەکانی هەولێر و بیرم کردەوە بچمە دەرەوەی وڵات، دواتر چووم بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ تورکیا، دوای گەڕانەوەم بۆ ئوتێلەکە یەکسەر دەستگیرکرام".

شەوی رابردوو دارا رەئوف و هاوسەر و کچێکی ئەو خێزانە کوردە لە ناوچەی مەنسوری بەغدا کوژران.

چەند خولەکێک پێش ئێستا دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی ئەو خیزانەیان لە هەولێر دەستگیرکردووە.



ڕیکلام