كاروانێكی حەشدی شەعبی هێرشی كرایەسەر

  2020-09-17  | 
دۆسیە:  حەشدی شەعبی
 سۆران عەبدولکەریم
كاروانێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەنزیك گوندی بەشیر كرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەكداری ئەو هێزە كوژران.

جەودەت عەسافی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: بۆمبێكی چێنراوی چەكدارانی داعش بە كاروانێكی فەوجی یەكی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی لە باشوری گوندی بەشیری سەر بەناحیەی تازە لەباشوری ڕۆژئاوای كەركوك تەقیەوە و بووە هۆی كوژرانی سێ چەكداری حەشد. 

ئەو وتیشی ئەو چەكدارانەی حەشد كە كوژراوان ناویان (جەعفەر حەسەن و ساڵح وەلی و ئەنوەر شەوكەت)ە كاتێك ئەو كاروانەی حەشد بەنیاز بووە بچێتە ناحیە تازە، بۆمبەكەیان بۆدانراوە و پێیاندا تەقیوەتەوە. 

لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەوە دووەم هێرشی داعشە لە نزیكی گوندی بەشیر بكرێتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی، هێرشەكەی پێشوویان لە ڕێگەی ئاراستەكردنی گولە هاوەنێك بوو. 

گوندی بەشیر زۆرینەی توركمان نشینن، خاوەنی مەزهەبی شیعەن، سنورەكەش لەلایەن لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی توركمانی بەفەرماندەیی ئەبو ڕەزا نەجاڕ دەپارێزرێت.


ڕیکلام