گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

  2020-09-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 680 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆمار كراوە، بۆ یەكەمجاریش ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا گەیشتە 29 كەس.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە هەرێم بڵاو كردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 270 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە و 29 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە دهۆك زۆرینەی گیان لەدەستراوی تێدا تۆماركراوە. 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٤)

١. پشكنین: (٦٣٢١ پشكنینی نوێ)
(١٦٩٩ هەولێر)، (٧٧٨ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٣٦٥٢ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٦٨٠ تووشبووی نوێ)
(٢٠٦ هەولێر)
(١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٣٠٥ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٢٧٠ چاكبوون)
(٢١٣ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)
(٢٣ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٩ مردن)
(٦ هەولێر)
(٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)
(١٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤٠٤٩٢٤ (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٩٣٤١ (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ٢٤٧٩٢ (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣ (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١٤٤٦ (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٧ی ئەیلول ٢٠٢٠