سەدر لەسەر هێرشکردنە سەر پەیمانگایەکی ئەمریکی لە نەجەف هاتە دەنگ

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری نەجەف هێرشکرایە سەر پەیمانگایەکی ئەمریکی موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بکەوێتە تونێلێکی تاریکەوەو داوا دەکات داگیرکاری سیاسی کۆتایی بێت.

سەدر لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە، هیچ بەرژەوەندیەک لە هێرشکردنە سەر بارەگا رۆشنبیری و دیبلۆماسیەکاندا نیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە،پێویستە دەسەڵاتدارانی سیاسی و پەرلەمانی کۆتایی بە داگیرکاری بهێنن و رێگەبگرن لە دەستیوەردانەکانیان.

موقتەدا سەدر راشیگەیاندوە ئەم کارانە عێراق و گەلەکەی دەخاتە بەردەم مەترسی.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە نەجەف بۆمبێک لەبەردەم پەیمانگای ئەمریکی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی تەقیەوە،بەڵام تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.


ڕیکلام