رێگری لە كۆنسێرتێكی ناسری رەزازی و سێ هونەرمەندی دیكە دەكرێت

  2020-09-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێگری لە كۆنسێرتێكی ناسری رەزازی و سێ هونەرمەندی دیكە لە شاری سلێمانی دەكرێت، رێكخەرانی كۆنسێرتەكەش دەڵێن هەریەكە لە پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی مۆڵەتیان پێداوین.

هەرچەندە بڕیاربوو كە لە هەریەكە لە شارەكانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین كۆنسێرت بۆ چوار هونەرمەندی پارچەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام رێكخەرانی كۆنسێرتەكە رایانگەیاند كە هێزە ئەمنیەكان رێگریان لێكردوون. 

رێكخراوی نوێگەر كە رێكخەری كۆنسێرتەكە بوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەك رەمزی چوار پارچەی كوردستان بڕیارماندابوو كۆنسێرتێك بۆ هەریەكە لە (ناسر رەزازی و كاوە و مزگین و شیلان عوسمان) رێكبخەین، بەڵام دەزگای ئاسایشی سلێمانی رێگریان لە ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە كردووە. 

ئەو رێكخراوە ئەوەشی راگەیاند ئەوان سوورن لەسەر ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە، بەڵام لە كاتێكی دیكەدا ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەو كۆنسێرتەش هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی مۆڵەتیان پێداوین، بەڵام دەزگای ئاسایش بەهۆكاری سیاسی رێگریان لێكردووین. 

رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاند، كە بە دو وشێ,ە وەڵاممان دەدەنەوە كە یەكەمیان بیانوی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایە، بەڵام ئامانجەكە سیاسیە كە ئەوەش دەچێتە خزمەتی دەوڵەتی توركیاوە. 


ڕیکلام