وەزیری تەندروستی ئیمارات ڤاکسینی کۆرۆنای تاقیکردەوە

  2020-09-19  | 
عەبدولڕەحمان بن محەمەد عوەیس، وەزیری تەندروستی ئیمارات
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدولڕەحمان بن محەمەد عوەیس، وەزیری تەندروستی ئیمارات بۆ یەکەمجار ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر خۆی تاقیکردەوە.

وەزیری تەندروستی ئیمارات لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، لەڕێگەی پێشکەشکردنی ئەو ڤاکسینەوە هەموو هۆکارەکانی خۆپارێزی دابیدەکەن، بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەگری یەکەم و پارێزگاریکردنیان لە هەر مەترسیەک، کەبەهۆی سروشتی کارەکەیانەوە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.

ئاماژەی  بەوەشکرد، ڤاکیسنەکە پەسەندە لەگەڵ یاسا و پەیڕەوە زانستییەکان کە ئەوان پێشتی پێ دەبەستن، بە تایبەت دوای دەرکەوتنی ئەنجامە ئەرێنییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر کەسانی تەندروست، کە لەلایەن کەرتی تەندروستی ئیماراتەوە تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لە زاری وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ڤاکیسنەکە سەلامەتە و هاوکار دەبێت لەکەمکردنەوەی زیانە گیانییەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس و پاراستنی گیانی تووشبوان.

دەوڵەتی ئیمارات ڕێگەی بە بەکارهێنانی کتوپڕی ڤاکیسنی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرترین بەریککەوتنیان لەگەڵ تووشبوانی ڤایرۆسکەدا هەیە، بە تایبەت ئەوانەیان کە بە سروشتی کارەکەیان ئەگەری ئەوەیان هەیە دووچاری ڤایرۆسەکە ببن.



ڕیکلام