مەلا بەختیار: رەخنەکانی من باشییەکانی نەوشیروان مستەفا ناشارێتەوە

  2020-09-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەلا بەختیار لە رێوڕەسمێکدا کتێبی (لەبری بیرەوەری) بڵاوکردەو و لە وتارێکدا ڕایگەیاند من ڕاستیم وتوە بەڵام هێرشی ناڕەوا کراوەتە سەرم بەجۆرێک کار گەیشتووە بەوەی ژمارە تەلەفونی هاوسەرەکەم بڵاوکراوتەوە.

مەلا بەختیار وتیشی نوسەرەکان لە وڵاتی دواکەوتودا لەم جۆرە هەڵمەتەیان کراوەتە سەر بۆ نمونە ڤۆڵتیر قەیسەر راوی دەنا و بیرمەندەکان سەرۆکەکان ڕاوی دەنان، ئێمەش هەجەر و گوجەر قسەمان پێ دەڵێت.

مەلا بەختیار وتیشی خۆزگە لەناو گۆڕاندا 100 نوسەر هەبوایە قسەیان لەسەر کتێىەکە بکردایە و هەڵیانبسەنگاندایە و شتیان لەسەربنوسیایە.

لەبارەی ئەوەی کە دەڵێن هەتا نەوشیروان مستەفا مابوو نەیوێراوە قسەبکات مەلا بەختیار ئەوەی رەتکردەوە و وتی ئەم قسەیە عەیبەیە بۆ نەوشیروان مستەفا، چونکە نەوشیروان وانەبوو کەس نەوێر بەرامبەری قسەبکات، تەنها دیکتاتۆر کەس ناوێرت بەرامبەری قسە بکات.

وتیشی لە سەرەتای شۆرش و ناسینی نەوشیروان مستەفاوە بەردەوام رەخنەی هەبووە  وهەڵویستی خۆی هەبوو و قسەی کردوە، بۆ نمونە ئاڵای شۆڕش بۆ دامەزرا ئەگەر نەیوێراوە قسە بکات و رەخنە بگرێت.

مەلا بەختیار ئاشکرایکرد لە مێژووی ئاڵای شۆڕشدا زیاتر لە هەزار لاپەڕەی بەرامبەر نەوشیروان مستەفا و لایەنگرەکانی نوسیوە.

سەبارەت بەوەی دەڵێن نەوشیروان مستەفا مردوە بۆ قسەی لەسەر دەکات، مەلا بەختیار ڕایگەیاند هەموو ئەوکەسانەی سەرکردە بوون و رۆڵیان هەبووە لەدوای مردنیان دەیان کتێبیان لەسەر نوسراوە و قسەیان لەسەر کراوە،چونکە بە س بە جەستە دەمرن نەک بە نوسین و مێژوو.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکرد لەهەموو کتێبەکەی یەک شتی تایبەتی نەوشیروان مستەفای باس نەکردوە لەگەڵ ئەوەی دەیان نهێنی هەیە و کە تەنها گۆڕ لێ دەبیسێت.

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند لەدوای جیابونەوەی گۆڕان سەدا نەوەدی ململانێ و رەخنە و قسەکان بۆ بەرگری لە یەکێتی ئەو کردویەتی.

داواشیکرد ئەوەی کتێبەکە دەخوێنێتەوە بە چاوێکی زانستی هەڵیبسەنگێت و رەخنە بگرێت.

کتێىی (لەبری بیرەوەی) ئەمرۆ بڵاوکرایەوە و باس لە مێژووی شۆرشی نوێ و ململانێکان و روداوەکان دەکات و لەهەندێک شوێن رەخنە لە نەوشیروان مستەفا رێکخەری پێشووی گۆڕان دەگرێت،لەسەر ئەوەش میدیای گۆڕان هەڵمەتێکی دژی مەلا بەختیار دەستپێکردوە.


ڕیکلام