وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای راگەیاند

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان


وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاو كردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 444 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 24 كەسیش گیانی لەدەستداوە. 

وەزارەتەكە روونیكردەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان تا ئێستا گەیشتووەتە هەزار و 519 كەس و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا 667 كەس چاكبوونەتەوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٧)

١. پشكنین: (٤٤٤٦ پشكنینی نوێ)
(١٤٩٤ هەولێر)، (٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٩٩٩ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)
(١٣٣ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٦٦٧ چاكبوون)
(٢٣٠ هەولێر)
(٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(١٦٨ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(١١ دهۆك)
(٣ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤١٨٥٠٣ (١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆك، ٣٨١٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤١٠٠٢ (١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆك، ١٣٨٢ هەڵەبجە)
چاكبوون ٢٦٤٦٤ (١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆك، ١٢٩٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ (٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆك، ٥٤ هەڵەبجە)
مردن ١٥١٩ (٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠ی ئەیلول ٢٠٢٠