وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوە

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەدەی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا بۆ گفتوگۆكردنبەدواداچوون لەبارەی كێشە و كەموكورتیەكانی خوێندنگاكانی تایبەت بە پێشمەرگە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند لەمیانی كۆبوونەوەیەكیشدا گفتوگۆی بابەتی و زانستیانە لەسەر پرسە هەمەلایەنەكانی بواری پەروەردەو میكانیزمی بەرەوپێشبردن و رێكخستنەوەی ئەو قوتابخانانەی وەزارەتی پێشمەرگە كروە.

وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، بەهۆی خەباتی پێ!شمەرگایەتی كەسانێك، دەرفەتی چوونە بەرخوێندنیان نەبووە و لەرێگەی ئەو قوتابخانانەوە هەلی بەدەستهێنانی بڕوانامه و خوێندنیان پێدراوە، ناكرێ جۆر و شێوازی خوێندن لەو قوتابخانەنانە بەشێوەیەكی خراپ بقۆزرێتەوە و جیاكاری لەگەل خوێندنگاكانی تر پێبكرێت.

لەبەرامبەردا ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە وتی: بەداخەوە كەموكوڕی لەو قوتابخانانەی تایبەت بەپێشمەرگە هەیە و خەڵكی تریشی تێكەڵكراوە كە پێشمەرگە نیە، بۆ ئەمەش داوا دەكەین بەیەكەوە چارەسەری بكەین.

هەردوو وەزارەت رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هەماهەنگی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك خاڵ و پێشنیار كە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری لەسەر درا.


ڕیکلام