لاهور شێخ جەنگی و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا باسیان لە دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێم کرد

  2020-09-24  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پێشوازیکرد لە "مارتن هووس" باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و شاندێکی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی و بوون بە هاوسەرۆکی یەکێتی لە لاهور شێخ جەنگی کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا کراوە و ئەوەش دوپاتکراوەتەوە،  کە دیالۆگ و زمانی هاوبەش تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە رەچاوکردنی دەستور .

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ پارتی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە "جەختمان کردەوە لەسەر بیروراگۆڕینەوە و گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش لەبارەی کۆی پرسەکان، راشمانگەیاند کە دەمانەوێت هاوبەشێکی راستەقینەبین لە حکومەتدا بە پەیرەکردنی بنەمای شەفافیەت" .