ژوری پەرلەمانی گۆڕان ڕایگەیاند لە رۆژی 21 ی ئەیلول هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆن ئەنجامدراوەتەوە و گوڵستان سەعید و دابان محەمەد یەکی شەش دەنگیان بەدەستهێناوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ژوری پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی دەستوری ناوخۆی گۆڕان ئەگەر لە هەڵبژاردنێکدا ژنێک و پیاوێک دەنگەکانیان یەکسان بوون ئەوە ئەولەویەت بۆ ژنەکە دەبێت.
ژوری پەرلەمان ئاشکراشیکردوە ژوری یاسایی گۆڕانیش ئەنجامەکەی پەسەندکردوە و گوڵستان سەعید وەک سەرۆکی فراکسیۆن و ئاشنا عەبدوڵا وەک جێگیر و جەلال محەمەد وەک بڕیاردەری فراکسیۆن دیاریکران.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دابان محەمەد کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئەو ئەو ئەنجامە رەتدەکاتەوە و هەڵبژاردنەکەی بە نادەستوری وەسفکرد.
هەروەها لە پێشتردا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی فراکسیۆن کرا و دابان محەمەد بە سەرۆک هەڵبژێردرا هەرچەندە میدیای گۆڕان بە فەرمی ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە بەڵام رێکخەری گشتی ئەنجامەکەی پەسەند نەکرد و هەڵبژاردنەکە دوبارە کرایەوە.