بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا بۆ رێکخستنەوەی یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، یەکەی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 خرایە سەر وەزارەتی پێـشمەرگە.
به‌پێی بڕیاره‌كەی شۆڕش ئیسماعیل لەمەودوا ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
لەدوای ئەم بڕیارەش فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ووردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت و دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت .
بەپێی یاسای چاکسازی کە لەپەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە دەبێت یەکەی ژمێریاری هێزەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و لەوێوە موچە وەربگرن.