وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبیلی تاکسیانەی کە قەرزی بانکی کوردستانیان لەسەرە خاوەندارێتیەکانیان بگۆڕدرێت.
پێشتر ئەو ئۆتۆمبیلانەی قەرزی ئەو بانکانەیان لابوو و نیشاندای گلدانەوەیان لەسەربوو بانك مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بوو تاوه‌كو بڕی قیستی ئۆتۆمبێله‌كان ته‌واو نه‌بێت ئه‌م ئۆتۆمبَبێلانه كڕین و فرۆشتنیان پێوه نه‌كرێت، له‌گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش ئاماژه‌ی پێبكرێت، تاوه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ كاری گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی بۆ نه‌كه‌ن.
لە دەقی بڕیارەکەدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندوە چیتر وەزارەتی ناوخۆ بەشێک نیە لەو کێشەیە و ئەو بانکە دەتوانێت لە رێگەی دادگاوە سکاڵا لەو هاوڵاتیانە بکات کە ئۆتۆمبیلیان بە قەرز لێ کڕیووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک هاوڵاتی ئۆتۆمبیلی تەکسیان بە قەرزی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی کڕیووە و ئەو بانکەش مەرجی ئەوەی هەبوو دەبێت کڕین و فرۆشتنیان پێوە نەکرێت و خاوەندارێتییەکانیان نەگۆڕدرێت، ئەوەش نیگەرانی ئەو شۆفێرانەی لێ کەوتبوەوە.