کازمی ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمنی دەستبەسەر کرد

  2020-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرجەم ئەو فەرماندە و لێپرسراوە ئەمنییانە دەستبەسەر کران، کە لەناوچەکانیان موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروبەری کراوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی ئەم ئیوارەیە موشەکێکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا، بەسەر ماڵێکدا کەوتە خوارەوە و بووە هۆی کوژرانی سی کەس و بریندار بوونی دوو کەسی دیکە، کە سەرجەمیان هی خێزانێکن.

دوای ڕوداوەکەش مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد بە دەستبەسەرکردنی سەرجەم لێپرسراوی ئەمنی ئەو گەڕەک و ناوچانەی موشەکەیان لێوە ئاراستە دەکرێت بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا و ناوچەی سەوز.

کازمی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە سەرکێش و کەسانی لە یاسا دەرچوو نادرێت بە ویستی خۆیان هاتوچۆ بکەن و یاری بە ئاسایس و ئارامی عێراق بکەن، بێ ئەوەی سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.

ئەو فەرمانەی کازمی لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی موشەکێکی کاتیۆشایەوە کە لە گەرەکی "حەی جیهاد" ی بەغداوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرابوو، بەر ماڵێک کەوتووە و سێ کەسی خێزانەکە کوژران و دوو کەسی دیکەشیان بریندار بوون.